خوێندنی باڵا وادەی چاوپێكەوتنی بۆ داواكارانی خوێندن لە فەرەنسا درێژكردەوە

ناوخۆ
  • 7-08-2023, 22:13
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی درێژكردنەوەی وادەی چاوپێكەوتنی بۆ خوازیارانی زەمالەی فەرەنسی بۆ ساڵی خوێندنی 2-23-2024 ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ئاماژەی بەوەكردووە : وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی درێژكردنەوەی وادەی چاوپێكەوتنی بۆ داواكارانی زەمالەی فەرەنسی بۆ ساڵی خوێندنی 2023/2024 بۆ ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە كە دەكاتە 8 و 9ی ئابی 2023.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : بەشی نوێنەرایەتی و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەكان بانگهێشتی داواكاران دەكات بۆ پڕكردنەوەی بەڵگەنامە پێویستەكان و ڕەچاوكردنی ئەمانەی خوارەوە:
    1- لە ئەگەری ئەوەی داواكار فەرمانبەر بێت، پێویستە نامەی بێ ناڕەزایەتی لە داواكردنی زەمالەی سەرەوە لەگەڵ هەموو ئەو بەڵگەنامە پێویستانەی كە بە تایبەتی لە ڕۆژی چاوپێكەوتنەكەدا ئاماژەیان پێكراوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، بە پێچەوانەوە لیژنەی زەمالە ناتوانێت چاوپێكەوتنی لەگەڵ بكات.
    2- لە ئەگەری ئەوەی داواكار كاندید بووبێت لە كەناڵی دەزگای شەهیدان یان زیندانیانی سیاسی، پێویستە نامەیەك لە دامەزراوەكەوە بهێنێت كە كاندیدبوونی خۆی لەخۆ بگرێت لە چوارچێوەی ئەو كورسیانەی كە لە ڕۆژی چاوپێكەوتنەكەدا بۆیان تەرخانكراوە بە تایبەتی، بەپێچەوانەوە ئەو لیژنەی زەمالە ناتوانێت چاوپێكەوتنی لەگەڵ بكات.
    3- چاوپێكەوتن نەكردن لەگەڵ هیچ خوێندكارێك لە ئەگەری كاندیدكردنی بۆ زەمالەی پێشوو، مەگەر لێی بكشێتەوە.