بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی دووپاتی كردەوە كە بەدواداچوون بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی سپیكردنەوەی پارە پرسێكی یەكەماینەكانە لە چوارچێوەی بەرنامەی جێبەجێكردنماندا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە سەرۆك و ئەندامانی تیمی هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتیی پەیوەندیدار بە بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و لەناوبردن و رێگری لە تیرۆریستی، ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوەیەك بە هەوڵەكانی عێراق لە بوارەكانی بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و ئەدای دەزگا حكومی و ئەمنییەكان كە پەیوەندییان بە بەدواداچوونی تیرۆر و وشككردنەوەی سەرچاوە داراییەكانییەوە هەیە.
سودانی دڵنیایی دا بەپێی بەیاننامەكە بۆ شاندی نێودەوڵەتی كە بێبەشكردنی تیرۆر لە دابینكردنی دارایی و بەدواداچوونی ئۆپەراسیۆنەكانی سپیكردنەوەی پارە، پرسێكی یەكەماینەكانە لە چوارچێوەی بەرنامەی جێبەجێكردنمان كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندكرا و ئەمەش لە ئێستادا بەرجەستە بوو پەسەندكردنی پێنجەمین ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەنجوومەنی دژە سپیكردنەوەی پارە و دارایی تیرۆریستی بۆ ساڵی 2022 لەلایەن حكومەتەوە و لە میانی یەكێك لە دانیشتنەكانی پێشووی كابینەی حكومەتدا”ئاماژەی بە گرنگی هاوكاریی دەزگا نێودەوڵەتییەكان و وڵاتانی دۆست لەگەڵ عێراق لەبەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و وەرگرتنەوەی كەسانی داواكراو و ئەوەی كە عێراق بەناوی جیهانەوە شەڕی تیرۆری كردووە و ئەمڕۆش ڕووبەڕووی تەحەدای شانە تیرۆریستییە نووستووەكان و ئایدۆلۆژیای توندڕەو دەبێتەوە كە داوای توندوتیژی دەكەن، بۆیە بێبەشكردنی ئەم سیستەمە لە هەموو سەرچاوەیەكی دارایی پێویستی بە هاوكاری هەمووان هەیە.
لای خۆیەوە تیمی هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتی هەنگاوەكانی عێراق لەو بارەوە، سەركەوتنی لە وەرگرتنەوەی پارە تاڵانكراوەكان، هەوڵە بێوچانەكانی بۆ نەهێشتنی داعش، تەسفیەكردنی ئەوەی لە شانەكانی ماوەتەوە، گەمارۆدانی تۆڕەكانی دارایی و پێشخستنی گوتاری پشتیوانی لە تیرۆری بەرز نرخاند.