بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی باسی لە پێشهاتە سیاسییەكان و بارودۆخی وڵات كرد جگە لە دۆسیەی هەڵبژاردن، كارەكانی حكومەت و جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەت و گەشەپێدانی لە كۆبوونەوەی خولی خۆیدا لە نووسینگەی لێپرسراوی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری.
چوارچێوەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ئاماژەی بەوەكردووە : كە كۆبوونەوەی خولیی خۆی لە نووسینگەی هادی عامری ئەنجامداوە، بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە میوانداریی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و دۆخی وڵات كرا، جگە لە دۆسیەی هەڵبژاردن، كارەكانی حكومەت و جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی خۆی.
ئاماژەی بەوەشدا : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم كراوە، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی یەكلاكردنەوەیان بە گوێرەی دەستوور و بەرژەوەندی نیشتمانی كرایەوە، هەروەك جەختكردنەوە لەسەر وەرگرتنی زمانی دیالۆگ و یەكخستنی دیدگاكان بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان و دامەزراندنی پایەكانی سەقامگیری لە پرۆسەی سیاسیدا.