كاروباری ماددە هۆشبەرەكان ڕایدەگەیەنێت كە لە ماوەی 9 مانگدا 90%ی هێڵی دابینكردنی كپتاگۆن و داهاتی كارەكانی دەبڕێت

ئەمنی
  • 7-08-2023, 20:11
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەرە هزرییەكان لە وەزارەتی ناوخۆ ئاماری كارەكانی لە ماوەی 9 مانگی ڕابردوودا ئاشكرا كرد، هاوكات دووپاتیكردەوە كە ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییە لە هەرێمی كوردستان 90%ی هێڵی دابینكردنی كپتاگۆنی بڕیوە.
    وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەكە حسێن تمیمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەرە هزرییەكان چەند ڕۆژێك لەمەوبەر ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی پێشوەختەی ئەنجامدا لەژێر چاودێری كەسی و ڕاستەوخۆی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری و بە فەرمانی دادوەری لەلایەن دادگای لێهاتوو لە دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخی یەكەم و دادگاكانی تایبەتمەند بوو لە هەرێمی كوردستان كە لە ئەنجامدا دەست بەسەر گەورەترین تۆڕی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكاندا گیرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم ئۆپەراسیۆنە گەورەترین ئۆپەراسیۆنە لەسەر ئاستی عێراق لەو ماوەیەدا دەست بەسەر نزیكەی 500 كیلۆ مادەی هۆشبەردا گیراوە و ئاماژەی بەوەشكرد ئۆپەراسیۆنەكە هێڵی دابینكردنی حەبی كپتاگۆن لە عێراق بەڕێژەی لەسەدا 90 پچڕا.
    جەختیشی لەوە كردەوە : پێداویستی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان وەك حەبی كپتاگۆن دەبڕدرێت و ئاماژەی بەوەشكرد : لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنی تایبەتی دیكە ئەنجامدەدرێت.
    وتیشی : پێشكەوتنێك لە كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكاندا هەیە لە كردەی ناوخۆییەوە بۆ كردەوەی ناوچەیی و كردەی نێودەوڵەتی.
    سەبارەت بە بڕی ئەو كەرەستانەی دەستیان بەسەردا گیراوە لەو كاتەوەی عەبدولئەمیر شمەری 9 مانگ لەمەوبەر پۆستی وەزیری ناوخۆی وەرگرتووە، تمیمی ڕوونیكردەوە : تا ئێستا نزیكەی 12 هەزار تۆمەتبار بە تاوانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراون، هەروەها زیاتر لە 900 كیلۆ مادەی هۆشبەریان تێدایە لە جۆرە جیاوازەكان دەستیان بەسەردا گیراوە.
    جەختیشی كردەوە كە دەست بەسەر چەك و كەرەستەی تەقەمەنیدا گیراوە، هەروەها ڕێوشوێنی یاسایی گیراوەتەبەر بەپێی ئەو بڕیارە دادوەرییانەی لە دادگا كارامەەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەرچوون، هەروەها نزیكەی شەش هەزار كەسی سزادراو بە تاوانی ماددە هۆشبەرەكان سزادراون.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان بە شێوەیەكی ڕاستەقینە و كاریگەر ئەنجامەكەی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی تۆمەتبارن بە تاوان و دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر مادەی هۆشبەر.