كار هەڵوێستی یاسایی لەبارەی كاری قورس لەبەر خۆردا ڕوون دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 7-08-2023, 20:10
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسار حاج
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەڵوێستی خۆی لە بارەی پابەندكردنی كرێكاران لە هەندێك پڕۆژەی وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری بۆ كاركردن لە ژێر خۆر و ئەو كێشە تەندروستییانەی كە ئەمە دروستی دەكات ڕوونكردەوە، هاوكات دووپاتی كردەوە كە لیژنەكانی پشكنین سەردانی بەردەوام بۆ شوێنەكانی كاركردن بۆ دڵنیابوون لەوەی كە ستانداردەكانی سەلامەتی و پاراستن بۆ كرێكاران دابینكراون.
    جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بەشی كار و ڕاهێنانی پیشەیی لە وەزارەت، عەباس فازڵ عەباس بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە ڕێگەی وەزارەتی كار و ڕاهێنانی پیشەییەوە ئەو بڕگانە جێبەجێ دەكات لە یاسای كار ژمارە 37ی ساڵی 2015 لە ڕێگەی لیژنەكانی پشكنینەوە، بەو پێیەی ئەم لیژنانە ڕۆژانە سەردانی مەیدانی بۆ شوێنەكانی كاركردن لە بەغدا و پارێزگاكان ئەنجام دەدەن بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی یاساكە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لەیاساكەدا كاتی دەوام دیاریكراوە بۆ هەشت كاتژمێری ڕاستەقینە، پشوش لەنێو ئەو كاتژمێرانەدایە لەئەگەری كاری قورسدا، بەو پێیەی خاوەنكارەكان پابەند دەكات بە زیادكردنی كاتژمێرەكانی پشوودان بەتایبەتی لە ڕۆژانی خراپی كەشوهەوادا بۆ ئەو مەبەستە لە پاراستنی كرێكاران.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : لە ئەركەكانی ئەو لیژنانەدا دابینكردنی سەلامەتی پیشەیی بۆ كرێكاران وەك لە یاسای كاردا جێبەجێكردنی مەرجەكانی تەندروستی و سەلامەتی بۆ كرێكاران دیاریكراوە، هەروەها لیژنەكانی پشكنین لە وەزارەتدا بە خێراییەكی بەرز و لە ژێر ڕێنمایی ڕاستەوخۆی وەزیری كار ئەحمەد ئەسەدیەوە بۆ چاودێریكردنی بارودۆخی كرێكاران و جێبەجێكردنی بڕگەكانی یاساكە كە گەرەنتی سەلامەتی و مافەكانیان دەكات.