بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەكی باڵای تەندروستی ئەنجامی پزیشكی دادوەری سەبارەت بە مردنی پزیشكێك لە پارێزگای میسان ئاشكرا كرد.
سەرچاوەكە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە : كە ئەنجامی پزیشكی دادوەری پشتڕاستی دەكاتەوە كە هیچ شوێنەواری توندی دەرەكی نییە و ڕەتیناكاتەوە هۆكاری گیانلەدەستدانی ئەو پزیشكە لە میسان خنكان بووبێت، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەنجامی كۆتایی لێكۆڵینەوەكە لە كاتێكی دواتردا ڕادەگەیەنرێت.
پێشتر وەزارەتی تەندروستی دووپاتی كردەوە كە بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ لێكۆڵینەوەكان سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ( د. حمزە كەریم قاسم) لەرێگەی پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتی ئەمنی وتەندروستی دادی و دەسەڵاتی پسپۆڕ.
وەزارەتەكە جەختی لە پێویستی جێبەجێكردنی ئەركەكانی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە پاراستنی دامەزراوە تەندروستییەكان و كارمەندەكانیان لە پسپۆڕییە جۆراوجۆرەكان كردەوە.