لیژنەی خزمەتگوزاری لەئەنجومەنی نوێنەران : لە بودجەدا بڕە پارەیەکی زۆر تەرخانکراوە بۆ چارەسەرکردنی پڕۆژە دواکەوتووەکان

ناوخۆ
  • 7-08-2023, 16:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"عەلی حەمیداوی" سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمان، پشتڕاستی کردەوە کە لە بودجەدا بڕە پارەیەکی زۆر بۆ چارەسەرکردنی پڕۆژە دواکەوتووەکان تەرخانکراوە.
    "حەمیداوی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند :- لە بودجەی ساڵەکانی(2023 - 2024 - 2025) ژمارەیەکی زۆر بۆ بودجەی وەبەرهێنان تەرخانکراوە، هەروەها پارە بۆ چارەسەرکردنی 80%ی پڕۆژە دواکەوتووەکان تەرخانکراوە.
    ئاماژەی بەوەشکرد :- ئەم تەرخانکردنە داراییە بەسە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ زۆرێک لە پڕۆژە دواکەوتووەکان.
    حەمیداوی ووتیشی: بودجەی سێ ساڵی بڕە پارەیەکی زۆری بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پڕۆژە دواکەوتووەکان تەرخانکردوە کە دەکاتە هەزار پڕۆژە.
    لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی :- پێویستمان بە پڕۆژەی نوێ هەیە، ئەمانەش پێویستیان بە ژمارەی دیکە هەیە، ئەوەی بۆ پڕۆژە دواکەوتووەکان تەرخانکراوە چارەسەری کێشە گەورەکانی پارێزگا و وەزارەتەکان دەکات.