وەزیری داد فەرمانێکی وەزاری بۆ کردنەوەی بەشی مافی مرۆڤ لە بەشی چاکسازی و نەوجەوانان دەرکرد

ناوخۆ
  • 7-08-2023, 16:21
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"خالید شوانی" وەزیری داد فەرمانێکی وەزاری دەرکرد بۆ دامەزراندنی بەشی مافی مرۆڤ لە بەشی چاکسازی و نەوجەوانان بۆ جێبەجێکردنی پلانی نیشتمانی بەگوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
    وەزارەتی داد، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە:-کە ئەمرۆ "خالید شوانی" وەزیری داد فەرمانی وەزاری دەرکرد بۆ دروستکردنی بەشی مافی مرۆڤ لە بەشی چاکسازی و نەوجەوانانی عێراق، بەمەبەستی جێبەجێکردنی پلانی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
    بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو :- کە بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (2)ی یاسای دروستکردن و یەکگرتن و هەموارکردنەوەی پێکهاتەی کارگێڕی ژمارە (12)ی ساڵی 2011، و لەسەر بنەمای مەرجەکانی بەرژەوەندی کارکردن،ڕێنمایی درا بە دروستکردنی بەشی مافی مرۆڤ،کە لە ڕێگەی خەڵکەوە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکات.
    ڕوونیشیکردەوە:-بەشی مافی مرۆڤ بەدواداچوون بۆ بەرنامەکانی چاودێریکردن و سەردانە تایبەتەکانی بەشی مافی مرۆڤ و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، هەروەها بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی کاریگەری یاسای چاکسازیی زیندانیان دەکات، بەگوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، جگە لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پلانی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ و دەستەبەرکردنی داتا و ئامادەکردنی بەرنامەی ڕاهێنان لە بواری مافەکانی مرۆڤ، و ئامادەکردنی ئەو بڵاوکراوانەی کە هۆشیاری لە بنەماکانی مافی مرۆڤ لەخۆدەگرن.