بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ،دووپاتی کردەوە کە کردنەوەی پەیمانگای باڵا بۆ ئامادەکردنی سەرکردە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەدیهێنانی چاکسازیی کارگێڕی و باشترکردنی ئەدای دامودەزگاکانی دەوڵەت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیاید هاتووە :- ئەمرۆ "محسین مەندەلاوی"جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەشداری کرد لە مەراسیمی کردنەوەی پەیمانگای باڵا بۆ ئاماکردن و پێگەیاندنی سەرکردە ،کە بە ئامادەبوونی "محمد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران و "شاخەوان عەبدوڵڵا"جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسان بەرێوەچوو .
"مەندەلاوی " لەووتارێکدا جەختی لەوە کردەوە کە "کردنەوەی پەیمانگاکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەیشتن بە چاکسازیی کارگێڕی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، هەروەها پایەیەکی بنەڕەتییە بۆ پەرەپێدانی ئەدای دامودەزگاکانی حکومەت و گۆڕینی واقیع بۆ پێشکەشکردنی ئەو خزمەتگوزارییەی کە هاووڵاتیان چاوەڕێی دەکەن.
"مەندەلاوی" ئاماژەی بەبەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتوویی و ئەزموون بۆ پۆستەکانی سەرکردایەتی و کادیرانی کارگێڕیدا کردەوە ، کە هاوتەریب بێت لەگەڵ پێشکەوتنی خێرای سەردەم .