دادگای فیدراڵی تانەکەی حکومەتی ناوەند و هەرێم لە یاسای بودجە یەکلایی دەکاتەوە

سیاسی
  • 7-08-2023, 15:01
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری کۆتایی لەبارەی تانەدانی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی لە یاسای بودجە ڕاگەیاند.
    دادگای فیدراڵ ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ئەوەی خستۆتەروو :- کە دادگای باڵای فیدراڵی دۆسیەی ژمارە (153/ فیدراڵی/ 2023)ی تاوتوێ کرد کە لەلایەن داواکار (سەرۆکوەزیران) بەرامبەر بە (سەرۆکی پەرلەمان ) بەتانە دان لە ماددەی (١٣)ە ، لەیاسای (بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق بۆ ساڵانی دارایی (٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥))). 
    ئاماژەی بەوەشداوە : کە دادگا بڕیاری کۆتایی و پابەندکەری خۆی بۆ سەرجەم لایەنەکان دەردەکات،کە بڕیاری نادەستووریبوونی مادەی (2/یەکەم/8/ج/6)دا هاتووە، کە لە بەشی کۆتایی مادەی (16/دووەم) و مادەی (20/شەشەم) و مادەی (28/چوارەم) و مادەی (57/یەکەم/ج) و مادەی (70/دووەم)، و مادەی (72) لە یاسای ژمارە (13)ی ساڵی 2023 یاسای ((بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق بۆ ساڵانی دارایی (2023، 2024، 2025)).
    هەروەک دادگای فیدراڵ ئاماژەی پێداوە : کە دادگا بڕیاڕی ڕەتکردنەوەی دا بە تانە دان لە دەستووریبوونی مادەکانی (28 / چوارەم / ب)، (62 / چوارەم)، (63 / سێیەم)، (65 / دووەم)، (71) و (75)ی یاسای سەرەوە.
    لە درێژەی بەیاننامەکەی دادگای فیدراڵدا هاتووو:- دادگای باڵا دۆسیەی ژمارە (168 / فیدراڵی / 2023)ی لەبەردەمی خۆیدا لەبەرچاو گرتووە کە لەلایەن (سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان) سکاڵا لە دژی (سەرۆکی پەرلەمان)تۆمارکراوە بە تانەدان لە ماددەکانی یاسای ژمارە (13) بۆ ساڵی 2023 ((بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق بۆ ساڵانی دارایی (2023، 2024، 2025)))، بۆیەدادگا بڕیاری کۆتایی و پابەندکەری خۆی بۆ هەموو لایەک دەرکردووە،کە بڕیارەکە لەخۆدەگرێت کە دەستەواژەی ( بە ڕەزامەندی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵی) کە لە مادەی (11/)دا هاتووە نادەستوورییە.
    هەروەک لەبەیاننامەکە ئاماژەی زیاتری بۆ کراوە کە “دادگا بڕیاریدا دۆسیەکە ڕەت بکاتەوە سەبارەت بە دەستوریبوونی مادەکانی (2 / یەکەم / 5 / ب)، (11 / چرکە)، (12 / دووەم / ئە، ب، ج، د، ه ) و (13 / هەشتەم / ب).

    شیکاری لەبارەی برگە و ماددەکان :- 
    🔹بڕگەکانى یەکەم و دووەمى مادەى 11 کە تایبەتن بە دیاریکردنى بڕی شایستەى دارایی هەرێم لە بودجەدا.
     🔹سێ خاڵى بڕگەى دووەمى مادەى 12 کە تایبەتن بە رادەستکردنى نەوت و شایستەى دارایی کۆمپانیاکانى نەوت و رادەستکردنى داهاتى نانەوتى و خەرجکردنى پشکى هەرێم لە بودجە بەگوێرەى پابەندى بە رادەستکردنى نەوت و داهات. 
     🔹بڕگەى حەوتەمى مادەى 13 کە تایبەتە بە چۆنیێتى چارەسەرکردنى کێشەى نێوان ناوەند و هەرێم وسکاڵاکە دژى ئەوە بوو کە ئەگەر کێشەکە چارەسەر نەکرا، لە ئەنجومەنی نوێنەران یەکلایی بکرێتەوە.
     🔹خاڵى (ب) لە بڕگەى هەشتى مادەى 13 کە تایبەتە بە پارەدارکردنى یەکێک لە پارێزگاکانى هەرێم لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،ئەگەر هاتوو خەرجکردنى بودجە بۆ مووچە و پڕۆژەکانى وەبەرهێنانى بۆ پارێزگاکە لەلایەن هەرێمەوە ئەنجام نەدرا .
     🔹لقی (ب)ـی خاڵى پێنجى بڕگەى یەکى مادەى دوو کە تایبەتە بە خەرجکردنى رێژەی 70%ـی داهاتى زیادەى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بۆ کورتهێنانى بودجە و خەرجکردنى 30%ـی ئەو زیادەى داهاتى نەوت بۆ شایستەى دارایی دواکەوتووی پارێزگاکان.