سودانی: زۆرێک لە سەرکردە و بەرپرسە باڵاکان بە پێی تێگەیشتنێکی سیاسی هەڵە گەیشتوونەتە ئەو پۆستانە

سیاسی
  • 7-08-2023, 14:28
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی،رایگەیاند :- کە زۆرێک لە سەرکردە سیاسیەکان و بەرپرسە باڵاکان بە پێی تێگەیشتنێکی سیاسی هەڵە گەیشتونەتە پۆستی باڵا، ئاماژە بەوەشدەکات کە کوالیتی و گرنگیدان بە هەندێک جومگە لە گرنگترین ئەولەویەتەکانی پەیمانگای باڵایە .
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە وتارێکدا لە میانی مەراسیمی کردنەوەی پەیمانگای باڵا و کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی کرد ، ڕایگەیاند:- ئەو هەوڵانە بەرز دەنرخێنین کە دراون بۆ ئامادەکردنی مەرجەکانی کردنەوەی پەیمانگای باڵا بۆ ئامادەکردن و پێگەیاندنی سەرکردەکان.
    ڕاشیگەیاند:- کە جێبەجێکردنی ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەت پێویستی بە ئامرازی کاریگەر و داهێنەرانە هەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری.
    ئەوەشی خستەروو :- کە گرنگە هەماهەنگی هەبێت لەگەڵ پەیمانگاکانی دیکە کە لەم بوارەدا کاردەکەن، بەو پێیەی کوالیتی و گرنگیدان بە هەندێک جومگە یەکێکە لە گرنگترین ئەولەویەتەکانی پەیمانگاکە. 
    "سودانی"جەختی لەوە کردەوە:- کە ئەوەی پێویستە لە هەڵبژاردنەکاندا لە پەیمانگاکەدا ملکەچی خزمایەتی نەبێت، هەروەها هەڵبژاردنی سەرکردە و فەرمانبەران دەبێت بەپێی پێوەرەکانی دەستپاکی و لێهاتوویی بێت.
    تەئکیدیشی لە گرنگی هەبوونی ئەولەویەت لە هەڵبژاردنی بابەت و جومگە گرنگەکان، و وەزارەتەکان کە ڕووکاری دەوڵەتن لە هەندێک مەلەفدا کردەوە،لە پێویستی ئەوەی پەیمانگاکە لەگەڵ دامەزراوەکانی دیکەدا یەکتر نەبڕێت.
    ووتیشی :- زۆرێک لە سەرکردەکان و بەرپرسانی باڵا بەپێی تێگەیشتنێکی سیاسی هەڵە گەیشتوونەتە ئەو پۆستانە ، هەروەک ووتیشی :- سیستەمی پشک پشکێنە بەجۆرێک پەرەی سەندووە کە زیانی بە دامەزراوەکانی دەوڵەت گەیاندوە ،لەو روانگەیەشەوە زۆرێک لە پڕۆژەکان بەهۆی بوونی ئیدارەی ناشایستە دواکەوتوون .