غەزی: پەیمانگای باڵا بۆ ئامادەکردن و پێگەیاندنی سەرکردە پێشەنگ دەبێت لە پێشکەشکردنی بەرنامەکانی

سیاسی
  • 7-08-2023, 14:18
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"حەمید غەزی" ئەمینداری گشتی ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیران،پشتڕاستی کردەوە کە پەیمانگای باڵا بۆ ئامادەکردن و راهێنانی سەرکردە پێشەنگ دەبێت لە پێشکەشکردنی بەرنامەی ئاست بەرز . 
    "غەزی"لە میانی مەراسیمی کردنەوەی پەیمانگای باڵادا،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچونی بۆ کردوە،ڕایگەیاند:- کردنەوەی پەیمانگای باڵا بۆ پەرەپێدانی راژەو میلاکاتە بە لێهاتووی و پێویستی. 
    ئاماژەی بەوەشکرد کە پەیمانگاکانی ڕاهێنان لە گرنگترین هەنگاوەکانن بۆ پێشخستنی دامەزراوەکان.
    ووتیشی:- کردنەوەی پەیمانگای باڵا هەنگاوێکی باشە بۆ دۆزینەوەی بەهرەمەندەکان و پاڵنەر دەبێت بۆ فێرخوازان بۆ دۆزینەوە و پەرەپێدانی تواناکانیان،جگە لەوەی ئامرازی ستراتیژییان بۆ دابین دەکات.
    راشیگەیاند:کە پەیمانگای باڵا بۆ پەرەپێدانی سەرکردایەتی پێشەنگ دەبێت لە پێشکەشکردنی بەرنامەی جیاواز،جەختی لە پەرۆشی جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە کردەوە.
    ئەوەشی خستەروو :- کە ئەم پەیمانگایە هەنگاوێکی نوێیە لە بنیاتنانی تواناکان لەنێو سەرکردەکان و دۆزینەوە و پەرەپێدانی بەهرەمەندەکان، هەروەک پەیمانگاکە بەرنامەی پێویست پێشکەش دەکات بۆ پەرەپێدانی ئەدای کارکردنی ستافی پێشکەوتوو.
    "غەزی" داوای کرد کە بە شێوەیەکی کاریگەر بەشداری لەم تاقیکردنەوەدا بکەن و بزانن کە "زانین و پەروەردە بنەمای هێز و گەشەسەندن و پەیمانگاکەش بەشداری دەکات لە بنیاتنانی سەرکردەی پێشکەوتوو.