وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان : لە هەڵمەتی لابردنی زیادەرۆیی بۆ سەر رووبارەکان قۆناغی باشمان بڕیوە و توندتردەبین بەرامبەر سەرپێچیکاران

ناوخۆ
  • 7-08-2023, 14:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان دووپاتی کردەوە کە هەڵمەتی لابردنی زیادەرۆییەکان لەسەدا 40ی ئامانجەکانی بەدەستهێناوە،ئاماژە بەوەشدەکات کە هەڵمەتەکە هێشتا بەردەوامە تا هەموو جۆرە زیادەرۆییەک لەناو دەچێت.
    "خالید شەماڵ" وتەبێژی وەزارەت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەرپێچی سەر ڕووبارەکان زۆرن، ئەویش لە دەرئەنجامی چاپۆشی بۆ ماوەی چەندین ساڵ،جەختیشی لەوە کردەوە کە هەڵمەتی هەڵگرتنی سەرپێچییەکان تا ئێستا بەردەوامە و لەسەدا ٤٠ی ئامانجەکانی بەدەستهێناوە. روونیشی کردەوە :- کە هەڵمەتی هەڵگرتنی ئەو پێشێلکارییانە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەنجامدەدرێت.
    راشیگەیاند:- کە پشتیوانی بۆ ئەم هەڵمەتە زۆرە لەلایەن "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،کە ڕێنماییداوە بە سنووردارکردنی پێشێلکارییەکان و هاوکاریکردن لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا.
    ئەوەشی خستەروو:- کە ئیستیجابەی هاووڵاتیان لە ئاستی پێویستدا نییە،و پێویستمان بە پاڵپشتی هەموو دامەزراوەکان هەیە،بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان بۆ کەمکردنەوە و ڕێگریکردن لە حاڵەتەکانی سەرپێچی،هەروەها  
     لە ئەستۆ گرتنی بەرپرسیاریەتی راگەیاندن لە پەروەردەکردن و هۆشیاری و گەیاندنی ڕاستییەکان و ڕێنماییکردن و چاودێریکردن، جگە لە گرنگی هاوکاری دامەزراوەی یاسادانان لەم ڕووەوە.
    ئاشکراشیکرد :- حاڵەتەکانی سەرپێچی لەسەر ڕووبارەکان زۆرن و جۆراوجۆرن، لەوانە پیسبوون و زیادەرۆیی لەسەر ڕووبارەکان، و زۆربەیان پەیوەندییان بە پرۆژەکانی کەرتی تایبەتەوە هەیە وەک چێشتخانە و کۆشک و کافێ و هەندێکیان پەیوەندییان بە جووتیاران و پڕۆژەکانی ئاودێریەوە هەیە و ئەم ڕێژەیە زۆر بووە و کەڵەکەبووە، بۆیە ئێمە کاردەکەین بۆ کەمکردنەوەی.