شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی وەزیری بەرگری سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات

ئەمنی
  • 7-08-2023, 13:50
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"یەحیا ڕەسوڵ"وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،ڕایگەیاند :-کە شاندێکی باڵای سەربازی بە سەرۆکایەتی "سابت محمد عەباسی"وەزیری بەرگری ، سەردانی  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات. 
    "ڕەسوڵ"لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن)،شاندێکی باڵا بە سەرۆکایەتی"سابت محەمەد عەباسی " وەزیری بەرگری،سەردانێکیان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستپێکرد. 
    ڕوونیشی کردەوە:-کە ئەندامانی شاندەکە لە "عەبدوەهاب ساعدی "بەرپرسی دەزگای تیرۆر  و "عەبدولئەمیر ڕەشیدیاروڵڵا " سەرۆک ئەرکانی سوپا و لیوا "قەیس محەممەداوی "  جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان،و ژمارەیەک ڕاوێژکار و ئەفسەر یاوەری وەزیری بەرگرین لەو سەردانەدا . 
    راشیگەیاند : کە "لەم سەردانەدا شاندەکە چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک بابەت، لە پێش هەموویان پەیوەندیی داهاتووی بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی،و هاوکاریی ئەمنی دووقۆڵی نێوان عێراق و ئەمەریکا،لە بواری ئەزموون و زانیاری،بەتایبەتی لە لایەنی هەواڵگری لە بەدواداچوونی باندە تیرۆریستییەکانی داعش، و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات.