دەزگای هەواڵگری دوو تیرۆریست لەکەرکوک دەستگیر دەکات

ئەمنی
  • 7-08-2023, 13:16
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی دوو داواکراوی ڕاگەیاند بەپێی بڕگەکانی ماددەی 4 لە یاسای رووبەرووبونەوەی تیرۆر لە کەرکوک، هاوکات ئاماژەبەوەش دەکات  کە یەکێک لە دەستگیر کراوان بەرپرس بووە لە پۆلیسی بەناو ئیسلامی داعش .
    لە بەیاننامەیەکی دەزگای هەواڵگریدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، رایگەیاندوە :- کە لە چوار چێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی "عەبدولئەمیر شەمەری " وەزیری ناوخۆ،کەخۆی لە بەدواداچوونی پاشماوەی چەتەکانی داعشی تیرۆریستی دەبێنێتەوە و بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکان، هێزەکانی دەزگای هەواڵگری تایبەتمەند بە رووبەرووبونەوەی تیرۆر لە پارێزگای کەرکوک توانیان دوو داواکراو بەپێی بڕگەکانی مادەی چوارەمی یاسای دژە تیرۆر دەستگیربکەن. 
    بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشداوە کە :- ئەو دوو تۆمەتبارە سەر بە چەتەکانی تیرۆریستی داعشن و یەکێکیان بەرپرسیار بووە لە بەناو پۆلیسی ئیسلامی و بەرپرسی بوە لە  تەقاندنەوەی ماڵی کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان، ئەوی دیکەشیان بە جلوبەرگی قەندەهاری بەشداریی کردووە لە شەڕکردن و رووبەرووبونەوە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە.
    وەک بەیاننامەکە ئاشکرایکردوە :- لەکاتی لێپرسینەوە و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵیان بە بەڵگە و زانیاری و بە ئاشکرا دانیان بەوەدا ناوە کە ئەو تاوانانەیان ئەنجامداوە.
    هەروەک دەزگای هەواڵگری هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە،بۆ پێدانی زانیاری لەبارەی ئەو کەسانەی لە یاسا دەرچوونە بە مەبەستی بەدواداچوون و دەستگیرکردنیان، بەپەلە پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی  144