دەستەی کەشناسی پیشبینی چوار رۆژی گەرم دەکات لە هەندێک ناوچەی وڵات

ناوخۆ
  • 7-08-2023, 12:52
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی  بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، کە  پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما بەردەوام لە بەرزبونەوەدابن.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- بۆ سبەینێ سێشەممە،ڕەوشی کەش و هەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور گەرم دەبێت،لە باکوریش هاوسەنگ دەبێت،لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور وڵاتیش پلەکانی گەرما بەرز دمێنێتەوە، بۆ ڕۆژی چوارشەممەش پلەکانی گەرمان لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات بەرز دەبێت، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک بەرزتر دەبێت لە ڕۆژی پێشوو، هەروەها لە ناوچەکانی باکوری وڵاتیش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت.
    سەبارەت بە ڕەوشی کەش و هەوای رۆژی پێنجشەممەش، دەستەکە رایگەیاندوە :- کە    بە پلەکانی گەرما،لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت، لە ناوچەکانی باکووری وڵاتیش کەمێک بەرزتر دەبێت لە چاو ڕۆژانی پێشوو.
     راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە :- کە دۆخی کەش و هەوای وڵات بۆ هەینی داهاتوو گەرم دەبێت، و  پلەکانی گەرما بەبەراورد بە رۆژانی پێشو ، لە ناوچەی ناوەڕاست کەمێک  بەرزدەبێتەوە، و لە ناوچەکانی باکور و باشووری وڵاتیش  نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژانی پێشوو.