سلێمان ـ INA
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە قەزای بازیان، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات.
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەڕاگەیێندراوێکدا کەبەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوتووە ڕاگەیاندووە:
لەپێناو کۆمەڵگەیەکی تەندروست و ڕێگریکردن لە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان بەناوی ( ی، ع، ح )لە قەزای بازیان دەستگیرکرد.
تۆمەتبار هەریەک لە ماددەکانی ( کریستاڵ، حەشیش، تلیاک، شروبی هۆشبەر )ی بەکارهێناوە و بازرگانی پێوەکردووە.
لە ئێستادا تۆمەتبار بەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.