بەغدا - INA - نەسار ئهلحاج
هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی حکومەت بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران ههنگاوی نا بۆ قۆناغێکی پێشکەوتوو بۆ دهستهسهركردنی ئهو کەسە پلە باڵایانەی كهتێوەگلاون لە گەندەڵی، هەروەها بۆ پشتڕاستکردنەوەی رژدی حكومەت بۆ وەرگرتنەوەی پارەی گشتی، حەیدەر حەنون سەرۆکی دهستهی دەستپاکی، دوێنێ یەکشەممە، نیشانهی سووری دژی ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بە دزینی پارهی باجهكان ڕاگەیاند، لەوانە وەزیری دارایی حکومەتی پێشوو و سکرتێری تایبەتی سەرۆکوەزیرانی پێشوو و سەرۆکی پێشوو لە دەزگای هەواڵگری، لەکاتێکدا ئاماژەی بەوەدا کە ههر یهك لهئەوانەی لە دزی سەدەدا داواکراون لەدزیهكهی له 100 ملیار دینار کەمتر نییه.
هەروەها حەنون ڕایگەیاند کە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ وەرگرتنەوەی داواکراوان له میرنشینەکان كهپێكهاتوون له حەمدیە ئەلجاف و نەورەس عەبدولڕەزاق و محەمەد هادی و کاردهكرێت بۆ وەرگرتنەوەی داواکراوانی دیکە لە سعودیە و ئوردن و تورکیا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران هیشام ئەلریکابی دووپاتیکردەوە کە هەوڵەکانی حکومەت بۆ وەرگرتنەوەی داواکراوان، هیچ رێگایهك بۆ ئهو وڵاتانە ناهێڵێتەوە کە لە ئێستادا داڵدەیان دەدەن دهبێ ڕادەستک بكهنهوه. ئەلریکابی لە تویتێکدا، كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه ڕایگەیاندووه: "هەوڵەکانی حکومەت بۆ وەرگرتنەوەی داواکراوان ورادهستكردنیان به دەسەڵاتی دادوەری عێراقی لە ڕێگەی ئینتەرپوڵەوە بژاردەیەک بۆ ئەو وڵاتانە ناهێڵێتەوە کە میوانداری ئەو کەسە داواکراوانە دەکەن جگە لەوەی كه دهبێت ڕادەستیان بکەنهوه به دەسەڵاتی دادوەری عێراق بهمهبهستی دادگاییکردن و وگهراندنهوهی ئەو پارهی كهدزیانه.
دهستپاكی پهرلهمانی: هەوڵهكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هیچ کەسێک بەدەر ناکات
لهلایهكی ترهوه عالیا نەسیف ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی لهئهنجوومهنی نوێنهران ئەو بڕیارانەی ئەمڕۆ لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە دەرچووە بە زۆر گرنگ زانی، چونکە بكەرە ڕاستەقینەکان کردە ئامانج لە دۆسیەی دزینی پارهی باجهكان.
نەسیف بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕوونکردەوە، " ڕێكاره توند و تۆڵهكانی دەستەی دەستپاکی دڵی عێراقییەکانی گەرم کردەوە، چونكه هیچ یەکێک لەتۆمەتبار بە گەندەڵی بەدەرناكات، ئێمەش لە لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان پشتگیریان دهكهین. و زانیاریمان هەبوو کە تۆمەتبارانی دۆسیەکە نور زوهێر و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی پێشوو و هەروەها سەرۆکوەزیران، ئەوان پێکەوە ئامادهكاری بۆ ئهنجامدانی گرێبەست دەکەن."
ئاماژەی بەوەشکرد" ئەو نیشانه سوورانەی ئەمڕۆ لەلایەن دهستهی دەستپاکییەوە دەرچووە ئاستی لێپرسینەوەیان بەرزکردەوە و تاوانبارانی ڕاستەقینەی لەخۆگرتووه، هیوادارین لێپێچینەوەکان بەردەوام بن بۆ دهستهسهركردنی هەموو ئەوانەی دەستیان لە دزی سەدەدا هەبووە".
رژدی حکومەت لە بەدواداچوون و وەرگرتنەوەی دزی پارەی گشتی
لەلایی خۆیهوه ئهندامی ئهنجوومهنی نوێنەری حوسێن عەرەب دووپاتیکردەوە کە "کارێکی زۆر رژد لەلایەن حکومەت و دەستەی دەستپاکییەوە هەیە بۆ گرتنی کەسانی داواکراو".
عهرهب به ئاژانسی هه واڵی عێراقی ڕاگه یاند" پرسی وهرگرتنهوهی داواكراوهكان له دزه کانی پارهی گشتی پێشكهوتنێكی بهرچاو لهسهردهمی ئهم حكومهته بهخۆیهوه دهبێنێت، به وپێیه ی کارێکی به ڕده وام هه یه بۆ گهراندنهوهی داواکراوهکان، چ به ڕپرسانی پێشووی حکوومه ت بن یان كهسایهتی سیاسی ونا سیاسی بن.
ئاماژەی بەوەشکرد، "سەبارەت بە پرسی دۆسیەی دزینی پارهی باجهكان، پێمانوایە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێکارەکان بەرەو هەڵکشان دەچن بۆ وەرگرتنەوەی داواکراوان لەو دزانەی کە دەستیان لە دۆسیەکەدا هەبووە".
هەماهەنگی ناوخۆیی و پەیوەندی دەرەکی بۆ وەرگرتنەوەی ئەوانەی تۆمەتبارن بە گەندەڵی
هاوکات شارەزای یاسایی" حەیدەر ئەلزەلمی" ڕێکارەکانی دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دادگاییکردنی ئەوانەی تێوەگلاون تێیدا بە باش و هاندەر زانی.
زەلیمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" رێکارەکانی دەستەی دەستپاکی و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دیوانی چاودێری دارایی نوێنەرایەتی هەنگاوی دهنێن بۆ بەرگریکردن لە سامانی عێراق لە تاڵانکردن و دزیکردن و وەرگرتنەوەی ئەوەی دزراوە و گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەی کە داواکراون."
زیاتر گوتی: عێراق پێویستی بە چالاککردنی ڕێککەوتننامهی نێودەوڵەتییەکان هەیە بۆ وەرگرتنەوەی داواکراوانی هەڵاتوو، هەروەها ئەو پارەیەی کە بە قاچاخ براوه، هەروەها ڕێکارە یەکگرتووەکان پێویستیان بە هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی چاودێری لە ناوەوە هەیە.
لەبەرامبەردا عەلی فەزل وڵڵا شرۆڤەکاری سیاسی دووپاتی کردەوە کە ڕێوشوێنەکانی ئەم دواییە رژدی حکومەتیان پشتڕاستکردەوە لە بەدواداچوونی ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە گەندەڵی، ئهوجا هەرکەسێک بن.
فەزل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند " پێشهاتێکی ئەرێنی گەورە لە پرسی لێپێچینەوە لە گەندەڵی لەلایەن حکومەتەوە بهدی دهكرێت، کە دەسەڵاتی دادوەری پاڵپشتی دەکات و ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج کە پێگەی خۆیان قۆستۆتەوە بۆ دزینی پارەی گشتی".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بە گەندەڵی پێویستی بە کارکردنە بە هەمان زەبری هێز و زیادکردنی هەوڵەکان بۆ بەدواداچوون و دەستگیرکردنی ئەوانەی دەستیان لەم دۆسیەیەدا هەیە، هەروەها بەدواداچوون بۆ فایلەکانی دیکە کە گەندەڵکاران تێیدا بەشداربوونه".
لە بەرامبەردا حەمزە مستەفا، شرۆڤەکاری سیاسی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژەی بەوەدا کە "جددییەکی ڕوون لە لایەن حکومەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران هەیە لە کردنەوەی ئەو فایلە زۆرەی گەندەڵی کەساڵانێکە هەڵپەسێردراون، و ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا لەڕووی داواکردن لە حکومەتە عەرەبی و بیانییەکان بۆ ڕادەستکردنی ئەو کەسە داواکراوانەی کە بەشدارن لە دۆسیەی دزینی پارهی باجهكان و تهواوی كهسهكانی دیكهی گهندهڵی دا زۆر گرنگه.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئەم ڕێکارە یەکێکە لەو ڕێکارە سەرەتاییانەی پێشتر جێبەجێنەکراوە، و پێمانوایە ئەو وڵاتانەی کە داڵدەدانی داواکراوان دەکەن، ئەمجارەیان بەجدی مامەڵە لەگەڵ داواکارییەکانی عێراق دەکەن، بەو پێیەی حکومەت ڕادەستکردنەوەی داواکراوانی عێراقی لە پێشەنگی مەرجەکانی بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ وڵاتان داناوە”.
هاووڵاتیان: پەرەسەندنی شەڕی گەندەڵی داواکارییەکی جەماوەرییە
هاووڵاتییانی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئەو بڕیارانەی ئەمڕۆی دەستەی دەستپاکی ئاشکرایان کرد بە پشتڕاستکردنەوەی پەرەسەندنی شەڕی گەندەڵی و بەڵێنهكانی حکومەت دهزانن.
هاووڵاتی حسێن شاکر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، "سەرۆک وەزیران چەندین جار جەختی لەوە کردووتەوە کە هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی تەقلیدی نابێت، شەڕەکە بەرەو بەدواداچوونی ئەو گەندەڵکارانە پەرەدەسێنێت کە لە دەرەوەی عێراق هەڵاتوون، ئێمەش چاوەڕێی ئەوە دەکەین بە دەستبەندەوە بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن”.
لهلایهیی خۆیهوه هاووڵاتی مهیسا فازل بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئینا) دووپاتی کردەوە کە "شەقامی عێراقی پێشوازی لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەکات و داوای گەڕانەوەی هەموو ئەو دزانەی پارەی گشتی دەکات کەخێر وبێری وڵاتیان تاڵان کردووە و زۆر لهبهرچاوی حکومەتەکانی پێشوودا هەڵاتوون و دەبێت بگەڕێندرێنەوە”.