سەرۆک وەزیران پەیمانگای باڵا بۆ پێگەیاندن و ئامادەکردنی سەرکردە کردەوە

سیاسی
  • 7-08-2023, 12:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"محمد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پەیمانگای باڵای ئامادەکردن و پێگەیاندنی سەرکردە، لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمڕۆ دووشەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پەیمانگای باڵای ئامادەکردن  و لێهاتوویی سەرکردەی، لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کردەوە.
    بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو:-کە پەیمانگاکە تایبەتە بە  بەرزکردنەوەی تواناکان و لێهاتووییە سەرەتاییەکانی کارمەندانی ئاسایی، هاوکات بەشدارە لە پاراستنی بەردەوامی پەرەپێدانی تواناکانی کرێکاران لە پۆستی سەرکردایەتیکردن،و ئاگاداربوون لە پێشهاتەکانی بوارە زانستییە جیاوازەکان، و دابینکردنی پێداویستییەکانی خزمەتی گشتی و پەرەپێدانی تواناکانیان بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتی عێراقی.
    بەپێی بەیاننامەکە لە میانی کردنەوەی پەیمانگاکەدا ،سودانی جەختی لە "گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدای تاکەکەسی لەسەر ئاستی بەشەکان کردەوە، ئاماژەی بە گرنگی بەشداریکردن لە بەرنامەکانی ڕاهێنان بۆ هەموو ئاستەکانی  کارگێڕی بۆ سەرکردایەتی کردەوە ، کە هاوتەریب بێت لەگەڵ پێداویستییەکان و بەرنامەی حکومەت لە چاکسازی ئابووری و کارگێڕی و رووبەرووبونەوەی گەندەڵیدا.