بەغداد/ INAـ ئامینه ئهلسهلامی
ئەمڕۆ دووشەممە،وەزارەتی بازرگانی بەگەڕ خستنی بازاڕەناوەندییەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دووپاتکردەوه ،لەچوارچێوەی ڕێنماییەکانی"محمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، و ڕاگەیاندنی واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بۆ ئامادەکردنی پرۆگرامی خوێندن بۆ بابەتەکانی قۆناغی چوارەمی بنەڕەتی.
"زەهرە شەیبان کیلانی" بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بازاڕە ناوەندییەکان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی بازرگانی راسپاردوە بۆ زیادکردنی ناوەندەکانی فرۆشتن،کە بەشێکن لە چالاکییەکانی بازاڕە ناوەندییەکان.
"کیلانی "ڕاشیگەیاند :- کە کۆمپانیای گشتی پلانێکی نوێی داڕشتووە بۆ گۆڕینی بازاڕی ناوەند بۆ دەرچەیەکی بازاڕکردن بۆ هاووڵاتیان بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی بەکاربەری عێراقی و بەدەستهێنانی هاوسەنگی لە پرۆسەی ئابووریدا و ڕێگریکردن لە قۆرخکاری لەلایەن بازرگانەکانەوە.
ووتیشی: بازاڕی ناوەندی عامل و بازاڕی ساڵحیە دووبارە نۆژەنکراونەتەوە و خراونەتە کار، ئەوە جگە لە بازاڕی ناوەندی ڕەشید کە دوو هەفتە لەمەوبەر کرایەوە لە چوارچێوەی رێنماییەکانی سەرۆک وەزیران بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقامی ڕەشید.
لە درێژەی قسەکانیدا کیلانی وتی: کۆمپانیاکە پلانێکی دەستپێکردووە بە ناوی پێشانگای بە بازاڕکردن بۆ فرۆشتنی خۆراک بە نرخێکی کەمتر لە بازاڕی ناوخۆیی،بۆ ئەم مەبەستەش هەڵمەتێکی گەورەی دەستپێکردوە بۆ بازاڕە ناوەندییەکان لەو پارێزگایانەی کە هەیە ،لە بەغداوە و پارێزگاکان.
ئاماژەی بەوەشداکە "گرێبەستێک لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە واژۆ کراوە بۆ ئامادەکردنی پرۆگرامی خوێندن بۆ پۆلی چوارەمی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە چاپی کۆمپانیای گشتی بۆ بازاڕە ناوەندییەکان یەکێکە لە چاپخانەی تۆکمەو نمونەییەکان و مۆدێرنە، کە پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێناوە.