بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"حەیان عەبدولغەنی" وەزیری نەوت، گەیشتە پارێزگای کەرکوک.
لەوبارەیەوە "عاسم جیهاد " وتەبێژی وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، رایگەیاند:- ئەمرۆ دووشەممە "حەیان عەبدولغەنی" وەزیری نەوت،لەگەڵ گەیشتنی بۆ کەرکوک سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کۆمپانیای نەوتی باکووری کرد،کە بە ئامادەبوون "ڕاکان سەعید جبوری" پارێزگاری کەرکوک،و" عیزەت سابیر"بریکاری وەزارەت بۆ کاروەباری دەرهێنانی غاز و "باسم محەمەد"بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری دەرهێنانی سامانە نەوتیەکان یاوەری وەزیری نەوت بوون و هەروەها ژمارەیەک بەرپرسانی نەوتی باکور و وەزارەت ئامادەی بوون.
لەبەیاننامەکەدا "عسام جیهاد " ئاماژەی بەوەشداوە :- کە سەردانەکە لە چوارچێوەی بەدواداچوونە مەیدانیەکان دێت بۆ ژمارەیەک کێلگەی نەوت و پڕۆژە و دامەزراوەکانی، و هەروەها کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیا نەوتی نیشتیمانی و بەرپرسانی پارێزگاکەیە.