بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە، پەرۆشی حکومەت بۆ بەرەوپێشبردن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دووپاتکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دهرهوهدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە، "ئەمڕۆ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە پێشوازیکرد لە کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڤۆڵکەر تورک لە بارەگای وەزارەتەکە لە بەغدا بە ئامادەبوونی عومەر بەرزنجی جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری فرەلایەن و کاروباری یاسایی و سەرۆکی بەشی مافی مرۆڤ و سەرۆکی بەشی ڕێکخراو و کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان، و بەرپرسیارە لە دۆسیەی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە وەزارەتی دەرەوە.
ههروهها لهراگهیێندراوكهدا هاتووه" لە میانی کۆبوونەوەکەدا لایەنەکانی هاوکاری نێوان عێراق و نووسینگەی کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێ کران"، ئاماژەی بەوەشکرد، "کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق لەسەر مافەکانی مرۆڤ، و هەوڵەکانی عێراق لە پرسی بەرەوپێشبردنی مافەکانی ژنان و بەهێزکردنیان لەڕووی سیاسی و ئابوورییەوە، و ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین و پێکهێنان کۆمەڵەکان گفتوگۆیان لەسەر کرد. وهەوڵەکانی عێراق بۆ گەیشتن بە پێوەرەکانی دادپەروەری و گەرەنتی یاسایی بۆ زامنکردنی ئازادییە مەدەنی و سیاسییەکان بۆ هەموو عێراقییەکان باسكران.
حوسێن دووپاتی کردەوە، "حکومەتی عێراق پهرۆشه بۆ بەرەوپێشبردن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، بە شێوەیەک کە لەگەڵ دەستووری عێراق و ئاراستە و بەهاکانی کۆمەڵگەی عێراقدا بگونجێت. وتی عێراقیش خوازیاره لە بنیاتنانی کولتووری مافەکانی مرۆڤ بهڵام پێویستی بە کاتە". ، بەتایبەتی دوای چەندین ساڵ لە دیکتاتۆرییەت و قەیرانی یەک لە دوای یەک کە لە عێراق ڕوویدا”.
لای خۆیەوە ڤۆڵکێر تورک سوپاسی وەزیری دەرەوەی کرد و پێزانینی خۆی بۆ "هەوڵەکانی عێراق بۆ بەرەوپێشبردن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دەربڕی. ههروهها ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پاڵپشتی و هاوکارییەک بۆ عێراق".