بهغدا-INA
فوئاد حسێن جێگری سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران و وەزیری دەرەوە جەختی لە گرنگی کردنەوەی ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا لە بوارە جیاجیاکان کرد.
لەڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە، "فواد حسێن، جێگری سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران و وەزیری دەرەوە، بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئهرك وكارهكانی پێشوازی لە فیلی فاریۆلا باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لهعێراق کرد".
حسێن ستایشی پێشکەوتنی چۆری لە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا کرد. وجەختی لە گرنگی بەهێزکردنیان کردەوە بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات وکردنەوەی ئاسۆی هاوکاری لە بوارە جیاوازەکاندا و سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکانی ئەوروپا، ههرووهها هیوای سەرکەوتن بۆ باڵیۆز لە ئهركه نوێیهكانی دا خواست.
لای خۆیەوە باڵیۆز فاریۆلا پاڵپشتی بەردەوامی یەکێتی ئەوروپای بۆ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا دووپاتکردەوە، بەتایبەتی لەبواری ئاوەدانکردنەوەدا، سوپاسی خۆیشی دەربڕی بۆ ئەو ئاسانکاریانەی کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوە بۆ سەرکەوتنی کارەکانی نوێنەرایەتی ئەوروپی لەبەغدا پێشکەش کراون.