بهغدا-INA
محەممەد حەلبوسی سەرۆکی ئهنجوومهنی نوێنهران و ڤۆڵکەر تورک کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ، جەختیان لە گرنگی تەواوکردنی پێکهێنانی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ کردووه.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئهنجوومهنی نوێنهران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە، "محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئهنجوومهنی نوێنهران پێشوازی لە کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ، ڤۆڵکێر تورک و شاندی یاوەری کرد". شاندەکە پێكهاتبوو لهسەرۆکی بەشی ئاسیا وزەریای هێمن وڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا فرانسیسکۆ مۆتا ووتەبێژی كۆمسیۆن ڕاڤینا شەمداسانی، و نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جینین پلاسخارت.
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ و یاسا هەنووکەییەکان کە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەخرێنەڕوو و پەیوەستن بە بزركردنی زۆرەملێ، ئازادی ڕادەربڕین، ڕێکخستنی کاری ڕاگەیاندن، و گرنگی تەواوکردنی پێکهێنانی ئەنجومەن تاوتوێ کرا". هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی ونبووەکان و ئاوارەکان کرا، و پرسەکانی پەیوەست بە گۆڕانی کەشوهەوا." و ڕۆڵی فەرمانگەی کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤ بۆ یارمەتیدان لە چارەسەرکردنی ئەم تەحەددایانە.