بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، پشتڕاستی کردەوە کە ئەنجومەنی وەزیران ڕەشنووسی یاسای بێ سەروشوێنکردنی زۆرەملێ پەسەند کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران،پێشوازی لە "ڤۆلکەر تورک " کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ و وەفدی یاوەری کرد، کە پێکهاتبوون لە "فرانسیسکۆ مۆتا " سەرۆکی بەشی ئاسیا و زەریای هێمن و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، و "ڕافینا شامدسانی"وتەبێژی کۆمسیارەکەو، "جینین پلاسخارت" نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.
بەپێ بەیاننامەکە لە میانی دیدارێکدا سەرۆک وەزیران "پێزانینی خۆی بۆ سەردانەکە دەربڕی، کە بە پەیامی پاڵپشتی بۆ هەموو عێراقییەکانی زانی،هاوکات هاندانیشە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی مرۆڤ لەعێراق ،بەو پێیەی نوێنەرایەتی یەکەم سەردانی کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ دەکات بۆ عێراق.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە لەمیانەی دیدارەکە سەرۆک وەزیران راشیگەیاند:-عێراقییەکان لە سەردەمی ڕژێمی دیکتاتۆریدا تووشی نارحەتی و تەنگاوی زۆر بووە،ئەمەش وا دەکات لەوانی دیکە شایستەتر بن بۆ ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ.
هەروەک ئاماژەی بە "پەسەندکردنی یاسایەک کرد،کە ئەنجومەنی وەزیران لەسەر ڕەشنووسی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بێ سەروشوێنکردنی زۆرەملێ، و ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەرانە بە مەبەستی دەنگدان لەسەری
"سودانی " وێڕای پێزانینی عێراق بۆ هەوڵەکانی کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤ بۆ ئیدانەکردنی هێرشی دووبارە بۆ سەر قورئانی پیرۆز، کە لەگەڵ چەمکی ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕیندا یەکناگرێتەوە و جۆرێکە لە سەرپێچی و سووکایەتیکردن بە ئایینەکان و هەوڵێکە بۆ چاندنی تۆی ناتەبایی.
هەروەک دووپاتیشی کردەوە:- کە حکومەت بەروپێشچونی گەورەی بەدەستهێناوە لەبوارەکانی مافەکانی ژنان، چ لە پەرلەمان، کە نوێنەرایەتی 28%ی ژنان بەشێوەی کۆتا هەن، هەروەها 3 وەزارەت لەحکومەت لەلایەن وەزیری ژنەوە بەڕێوە دەبرێت.
لای خۆیەوە"تورک"ئەوەی خستەروو کە کاتی سەردانەکەی بە کاتێکی هەستیاردا دەروات، بەو پێیەی عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین زیانی گۆڕانکاریی کەشوهەوای لەسەرە، بەمەبەستی هاوکاریکردنی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تەحەدایە لە چوارچێوەی مافە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکاندا، هەروەک پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ سەرۆک وەزیران لە هاوکاری و ئاسانکاری بۆ کاری نووسینگەی UNHCR لە عێراق.
جەختیشی لەوە کردەوە کە "عێراق وڵاتێکی فرە لە پێکهاتەیە، و ئەمەش فاکتەری بەهێزییە بۆی بە درێژایی مێژوو.
داواشیکرد کاربکرێت بۆ پێشخستنی گفتوگۆی نیشتمانی و ئاشکراکردنی بێ سەروشوێنان لەهەر هەل و مەرجێکدابێت.