وەزیری خوێندنی باڵا داوای سود وەرگرتن لەو ڕاوێژکار و شارەزا عێراقیانە دەکات کە لە زانکۆکانی جیهانن

ناوخۆ
  • 6-08-2023, 21:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ یەک شەممە ، وەزارەتی خوێندنی باڵا ، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- " نەعیم عەبودی" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری کرد، لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و یاسای توێژینەوەی زانستی،کە تیایدا کۆمەڵێک شارەزا و ئەکادیمی لە ناوخۆی عێراق و دەرەوەی عێراق کاردەکەن ئامادەی بوون .
    ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە:-لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێوەرەکانی نوێکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن لە زانکۆکانی عێراق کرا بەپێی گۆڕانکاری و زانیاری تایبەتمەند و لە ژێر ڕۆشنایی پێداویستیەکانی بازاڕی کار و پێداویستییەکانی دامەزراوەکان بۆ بوارە تایبەتەکانی پرۆگرامی ئەکادیمی کە کاریگەرییان هەیە و بەرپرسیارە لە پەرەپێدانی دامەزراوە گشتی و تایبەتەکان و بەشداریکردنیان لە ئامانجەکانی گەشەپێدان.
    هەر لەمیانی کۆبونەوەکەدا وەزیری خوێندنی باڵا جەختی لە گرنگی هێشتنەوەی ژینگەیەکی لەبار کردەوە بۆ زانکۆکانی عێراق، بەمەبەستی گەیشتن بە کاری پێویست لە بواری زانستە مرۆییەکان و، هەروەها بەهێزکردنی توانای خوێندکاران بۆ گەڕان بەدوای ئاسۆی گەشەسەندنی زانستی و خولی خوێندن و فێربوون لە زانکۆ نێودەوڵەتییەکان.
    هەر بەپێی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا باس لەئامادەکاری زانکۆکان کرا بۆ جێبەجێکردنی ڕێڕەوی بۆلۆنیا لە سیستەمی ئەندازیاری و زانستی لە زانکۆ و پەیمانگا حکومی و ئەهلییەکان لە ساڵی خوێندنی داهاتوو 2023/2024،و پرۆگرامەکانی ڕاهێنانی پەیوەندیدار بە ستافی مامۆستایان کە نەخشەی گۆڕانکاری نوێ لە ژینگەی خوێندنی باڵا لە زانکۆکان لە عێراقدا ئەنجام دەدات.