بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان 2965 حەوزی ماسی پرکردەوە کە بەشیوەیەکی نایاسای لە سەرتاسەری وڵات دروستکرابوون.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە :- بە پاڵپشتی بەردەوامی سەرۆک وەزیران و بەدواداچوونی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو،ستافی وەزارەت بۆ هەڵمەتەکانی لابردنی ئەو دەریاچە ماسییانەی کە بە شێوەیەکی نایاسای دروستکراون و بەرپرسیارێتی پاراستنی سامانی ئاو و دڵنیابوون لە دابەشکردنی دادپەروەرانەی،وەزارەت هەڵسا بە لابردنی حەوزەکانی سەر ڕووباری دیجلە کە ژمارەیان دوو هەزار و ٢١٢ دەریاچە و حەوز بوو ، هەروەها لابردنی 703 دەریاچە و حەوز لەسەر رووباری فورات، وەک هەنگاوی یەکەم بەشێوەی ئاوەڕۆ دەریاچەکان درووستکرابوون.
وەزارەت لەبەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشداوە :- کە هەڵمەتەکە بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و کارەبا و بە پاڵپشتی هێزە ئەمنییەکان لە چوارچێوەی کەرتەکانی بەرپرسیارێتیدا لە پارێزگاکان بەڕێوەچوە.