بەغداد / INA
ئەمڕۆ یەکشەممە "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران دووپاتیکردەوە:کە حکومەت بە هەموو توانایەکیەوە کاردەکات بۆ ئەوەی عێراق ببێتە ژینگەیەکی باشی وەبەرهێنان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ " محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ، بەدواداچونی بۆ پلانی سەرەتای و نەخشەی گشتی پڕۆژەی درووستکردنی کۆمەڵگەیەکی گەورەی گەشتیاری لە ناوەڕاستی بەغدا کرد ، کە لەلایەن کۆمپانیایەکی تایبەتمەندی وەبەرهێنانی قەتەرییەوە پێشکەش کراوە بۆ دروستکردنی خانووبەرە و وەبەرهێنان لە شوێنە گەشتیارییەکان.
سەرۆک وەزیران لە میانی بەدواداچونی بۆ پلان و شێواز و دیزاینی پرۆژەکە دووپاتی کردەوە: کە حکومەت لەگەڵ سەرجەم دامەزراوەکانیدا جدییە لە کارکردن بۆ ئەوەی عێراق ببێتە ژینگەیەکی لەبار. بۆ وەبەرهێنان و راکێشانی وەبەرهێنەران تا سەرمایەکانیان بخەنە گەڕ، بە شێوەیەک کە ئابووری عێراق بتوانێت بکرێتەوە و پردی بەیەکەوەبستن بێت لەگەڵ ئابووری جیهانیدا.
ڕاشیگەیاند :- لە ئاستی ناوخۆییدا دروستکردنی دەرفەتی وەبەرهێنان ڕەنگدەداتەوە و کاریگەری هەیە ، و دەرگای زیاتر بۆ گەشەپێدان دەکاتەوە .
شایانی باسە ئەنجوومەنی وەزیران لە دوایین دانیشتنی خۆیدا، کە لەسەرەتای مانگی ئابدا بەڕێوەچوو ڕەزامەندی دەربڕیبوو،بۆ بەردەوام بوون لە پرۆژی دروستکردنی زنجیرەیەک چێشتخانە و هۆتێلێکی نایابی نێودەوڵەتی ،و هۆڵی سەرۆکایەتی بۆ بۆنە فەرمییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، جگە لە ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون کە لەگەڵ دیزاین و جوانی مێژووی شارستانیەتی میزۆپۆتامیا بگونجێت، لەسەر رووبەری 19 دۆنم ، هەروەک پێوستە پێش ساڵی 2025 پرۆژەکە بکرێتەوە.