بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،لیوا "ئەحمەد زرکانی " بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆ،لەناوبردنی تۆڕێکی بازرگانی مادەی هۆشبەری نێودەوڵەتی ڕاگەیاند:- کە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی توند گەورەترین تۆڕی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەناوبرد .
زرکانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-ئۆپەراسیۆنەکەی ئەم دواییە کە گەورەترین تۆڕی بازرگانیکردن و قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەری لەناوبرد،لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان کەتیایدا چەند بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەری لەخۆگرتبوو،بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ "رێبەر ئەحمەد " وەزیری ناوخۆی هەرێم،و لەژێر بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی "عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ.
راشیگەیاند:- کە ئەم تۆڕە بەرپرسیار بووە لە دابینکردنی حەبی "کاپتاگۆن" لە وڵاتێکی دراوسێوە بۆ پارێزگاکانی عێراق و لەوێوە بۆ وڵاتانی ناوچەکە،هەروەک ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ئەنجومەنی دادوەری کوردستان ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە و چالاککردنی دۆسیەی لێپێچینەوە لەو کەسانەی کە پەیوەندییان پێوە هەیە.
ئەمرۆ بەیانی بەڕێوەبەرایتیەکە لەبەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی کە بڵاوی کردەوە وەردکاری دەستگیرکردنی باندەکەو جۆر و قەبارەی ماددەکان و ژمارەو زانیاری دیکەی تایبەت بەباندەکە ئاشکراکرد .