عومەر وائیلی: ڕێکارەکانی وردبینی و هەڵسەنگاندنی نوێ و بۆ باشترکردنی کاری دەروازەکان گیراوەتە بەر

ناوخۆ
  • 6-08-2023, 18:56
  • +A -A

    بەغداد/INA
    وائیلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-دەستەکە پێشتر وردبینی ئەلیکترۆنی و سەرجەم ڕێکاری پەیوەستی بۆ دەروازە سنوورییەکان چالاک کردوە.
    راشیگەیاند"ئەم وردبینییە مۆڵەتی هاوردەکردن و پشکنینی پێشوەختە لەخۆدەگرێت کە لەلایەن دەزگای ناوەندییەوە دەرچووە بۆ ستانداردکردن و کۆنترۆڵکردنی کوالیتی،و وردبینی ئەلیکترۆنی لە سنوورەکان کە لەلایەن کۆمپانیای گواستنەوەی گشتی ئەنجام دەدرێت.
    ڕوونیشیکردەوە:-پشکنین هەیە بۆ هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە دەروازە سنوورییەکاندا تێدەپەڕن بە ڕێگەی سۆنار لە ڕێگەی تۆڕی پەیوەندی لەگەڵ دەستەی دەروازە سنوورییەکان و ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کارووباری دەروازە و گومرگ و کاروباری گواستنەوە.
    وائیلی دەشڵێت: نووسراوێکمان لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە پێگەیشت کە ڕێنمایی سەرۆک وەزیرانی تێدایە بەڕێوشوێنی نوێ.
    لە درێژەی قسەکانیدا وائیلی وتیشی :- بە هەماهەنگییەکی توند لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری و دەزگاکانی چاودێری کە نوێنەرایەتی دەستەی دەستپاکی و دیوانی چاودێری دارایی و لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی گەندەڵی دەکات بۆ توندکردنەوەی کۆنترۆڵی ڕێکارەکان.
    هەروەک جەختیشی کردەوە :- کە پرسی رووبەرووبونەوەی گەندەڵی دارایی و ئیداری یەکێکە لە خاڵە گرنگەکان کە دەستەی دەروازە سنوورییەکان کاری لەسەر دەکات.