بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەک شەممە"قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،جەختی لە گرنگی هەڵوەشاندنەوەی کەمپی هۆل لە سوریا کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ "قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە "ستیڤن هیتشن" باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە بەغدا کرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر دۆخی سیاسی و ئەمنی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی،هەروەک ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێکران.
بەپێی بەیاننامەکە :- لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر مەلەفی کەمپی هۆڵ لە سوریا و ئاوەرەکانی شەنگال و شەڕی رووبەرووبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، هەروەها بەهێزکردنی هەماهەنگی لە نێوان عێراق و بەریتانیا لە بواری رووبەرووبونەوەی تیرۆردا.
هەر بەپێی ناوەرۆکی بەیاننامەکە "ئەعەرەجی" جەختی لە گرنگی هەڵوەشاندنەوە و کۆتایی هێنان بە کەمپی هۆل لە سوریا کردەوە،چونکە ڕق و کینە و توندڕەوی بەرهەم دەهێنێت،بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەو پرسە بەهەند وەرگرێت لەوەی وڵاتان هاووڵاتیانی خۆیان لەم کەمپەدا بەگەرێنەوە وڵاتەکانیان.
لای خۆیەوە باڵیۆزی بەریتانیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە کارکردن لە عێراق، هەروەها خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی ئاستی هاریکاری نێوان عێراق و بەرێتانیا،لە بوارە جیاجیاکاندا ، بەتایبەتی هاوکاری لە بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنیدا کردەوە.