كۆمسیۆن بڕیاردا وادەی تۆماركردن بۆ هاوپەیمانە سیاسییەكان درێژبكاتەوە

سیاسی
  • 6-08-2023, 16:09
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڕیاریدا ماوەی ناو تۆماركردن بۆ ئەو هاوپەیمانییە سیاسیانەی كە ئارەزووی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكاندا هەیە درێژبكرێتەوە.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: كۆمسیۆن بڕیاریدا ماوەی ناو تۆماركردن بۆ هاوپەیمانییە سیاسییەكان كە ئارەزووی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان دەكەن تا سبەینێ دووشەممە،كە دەكاتە حەوتی ئاب درێژبكرێتەوە.
    كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند : پێشووتر و ئەمڕۆ یەكشەممە كە تا ئێستا هیچ وادەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژ نەكراوەتەوە.