پەروا پشتیوان پەروانە ئاسا لە موسڵ ملوانكەكانی بۆ هەولێر هێنایەوە

وەرزش
  • 6-08-2023, 16:07
  • +A -A

    موسڵ -  INA
    ئەمڕۆ لەشاری موسڵ بە بەشداری (24) یاریزانی كچ پاڵەوانیەتی شەتەڕەنجی كراوە هەموو عێراق بە كۆتا هات كە پاڵەوانە كچەكانی تەمەن (16و18و20) ساڵی دەستنیشان دەكرێت.
    كچە یاریزانی شاری هەولێر پەروا پشتیوانی یانەی خانزاد كە تەمەنی (16) ساڵە توانی بێتە پاڵەوانی تەمەنی خۆی و هەروا توانی پلەی دووەم لەسەر ئاستی سەرجەم پاڵەوانیەتییەكە بەدەست بێنێ.
    پەروا پشتیوان خانمە یاریزانێكی كچی پێگەیشتووی بیروهزر ژیرە،ئەو لەماوەی 2-8 تا 5-8-2023 لەم پاڵەوانیەتییە زۆربەزۆری یارییەكانی لە ئەنجامی خۆی تەواو كرد و توانی لە موسڵی حەدبا بۆ شاری قەڵا میدالە رەنگاو رەنگەكان بكەنە ملوانەی سەركەوتنە بەنرخەكانی.
    پشتیوان شێخ ئەحمەد سەرۆكی ئەكادیمیای شەتڕەنجی ئاسیا و سەرۆكی فەخری یانەی خانزاد تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاند و گوتی : سوپاس بۆ خوای گەورە و یانەكەمان وتێكڕایی هاوكارانم وشاری هەولێر،ئەمڕۆ پەرواخان توانی هەموومان دڵخۆش بكات بەو ئەنجامەناوازەیەی كە بوو بەهەوێنی سەركەوتنەكانی پێشووتری،چونكە هەرچەندە پەرواخان تەمەنی لە ژێر (18) ساڵیە بەڵام ئەو لەگەڵ تێكڕایی یاریزانەكان بەبێ ترس ودڵە راوكێ رووبەڕوویان بووە و ئەنجامەكەشی بێ وینەبوو.
    جێگای ئاماژەكردنە پەرواخان كچی سەرۆكی فەخری یانەی شەتڕەنجی خانزاد پشتیوان شێخ ئەحمەدە و چەند ساڵێكە سەرقاڵی مەشق وراهێنانە لەگەڵ باوكی لە یاری شەتڕەنج.