بەغدا - INA- ویسام مەلا
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی حەیدەر حەنون ڕێكخستنی گڵۆپی سووری لە دژی داواكراوان ڕاگەیاند، لەوانە وەزیری دارایی حكومەتی پێشوو و سكرتێری تایبەتی سەرۆك وەزیرانی پێشوو و بەرپرسی پێشووی هەواڵگری و وە لەكاتێكدا ئاماژەی بەوەدا كە هەموو ئەوانەی لە دزینی سەدەدا داواكراون لە 100 ملیار دینار كەمتر نین، هەروەها پشتڕاستی كردەوە كە یەكێك لە داواكراوەكانی سعودیە نزیكە لە وەرگرتنەوەی.
حەنون لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و ڕایگەیاند : سەرۆك وەزیران پێداگرە لەوەی كە هاووڵاتییان ڕۆڵیان هەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئاماژەی بەوەشكرد :پرسی دزینی ئەمینداریەتی باج ئەو گەورەترین پرسی گەندەڵی تێكەڵ بە خیانەت بووە.
ڕوونیشیكردەوە : مانەوەی ئەو كەسانەی تێوەگلاون لە دزینی ئەمینداریەتی باج لەدەرەوەی مەیدانەكان بەردەوام نابێت و ئاماژەی بە ڕێكخستنی گڵۆپی سور بۆ داواكراوان كە سەرۆكی پێشووی دەزگای هەواڵگرین، وەزیری دارایی یە حكومەتی پێشوو، سكرتێری تایبەتی سەرۆك وەزیرانی پێشوو، هەروەها ڕاوێژكاری سیاسی پێشووی سەرۆكوەزیرانی پێشوو.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەوڵەكان بەردەوامن بۆ وەرگرتنەوەی داواكراوان لە میرنشینەكان، كە بریتین لە حەمدیە جاف، نەورس عەبدولڕەزاق و محەمەد هادی، ستایشی هاوكارییە گەورەكەی دادوەر زیا جەعفەری كرد بۆ هاوكارییە گەورەكەی لە دژە-هەڵمەتی گەندەڵی.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەموو ئەوانەی لە دزینی سەدەدا داواكراون لە 100 ملیار دینار كەمتر نین، جەختیشیكردەوە : كاركردن بۆ وەرگرتنەوەی داواكراوان لە ئوردن و توركیا، جگە لە وەرگرتنەوەی یەكێك لە داواكراوەكان لە سعودیە، ئەنجام دەدرێت لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: تاوانە دزێك كارێكی گشتی پێبسپێردرێت، ئێمەش هەوڵدەدەین فشار بخەینە سەر هەندێك وڵات بۆ ڕادەستكردنەوەی ئەو كەسانەی كە تۆمەتبارن بە گەندەڵی، داوای لە ئەمریكا و بەریتانیا و ئیمارات كرد تاوانبارە هەڵاتووەكان ڕادەست بكەن.