دەستگیركردنی 5 داواكراو لە بەغدا و دیالە

ئەمنی
  • 6-08-2023, 13:15
  • +A -A

    بەغدا-  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی 5 تیرۆریستی داواكراوی لە بەغدا و دیالە ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەكی شانەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و  تێیدا هاتووە  : مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری تایبەتمەند لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەغدا لە دیوی كەرخ و لە چوارچێوەی زانیاری هەواڵگریدا بوونی سێ داواكراوی لەخۆگرتبوو و بەپێی بڕگەكانی مادەی چوارەمی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لە ئامانجە پێویستەكان و بە بۆسەیەكی توند تۆمەتبارەكان دەستگیركران .
    ئاماژەی بەوەشكرد : تۆمەتباران سەر بە چەتەكانی داعش بوون و لەڕێگەی لێپرسینەوە لەگەڵیان، دانیان بەوەدا ناوە كە سەر بەو باندانەن و ئاماژەی بەوەشكرد لێدوانەكانیان تۆماركراوە و ئاڕاستەی دەسەڵاتی لێكۆڵەری كارامەكراوە بۆ ئەوەی بیانخاتە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرەنەیان.
    هەر لە هەمان چوارچێوەدا شانەكە لە بەیاننامەیەكی دیكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: فەوجەكەی كۆماندۆی فیرقەی وەڵامدانەوەی خێرا لە وەزارەتی ناوخۆ بە هاوكاری لەگەڵ بەشی هەواڵگری فیرقەكە توانیویانە دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیر بكەن یەكێكیان خاوەنی ڕەگەزنامەی بیانییە لە بازگەی هارونیە لە قەزای مقدادیەی پارێزگای دیالە.
    بەردەوام بوو دەست بەسەر ماددە هۆشبەرەكان و كەل وپەلە هۆشبەرەكان لە دەستیاندا گیرا، ئاماژەی بەوەشكرد كە تۆمەتبارەكان لەگەڵ كەل وپەلە دەستبەسەرداگیراوەكاندا ڕادەستی دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكان كراون.