ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران: هەوڵدان بۆ وەرگرتنەوەی كەسانی داواكراو وڵاتان هیچ بژاردەیەكیان نیەجگە لە ڕادەستكردنەوەیان

سیاسی
  • 6-08-2023, 12:50
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە هیشام ركابی ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران دووپاتیكردەوە كە هەوڵەكانی حكومەت بۆ وەرگرتنەوەی ئەو كەسانەی داواكراون، وڵاتان هیچ ڕێگەیەكی تریان بۆ نامێنێتەوە جگە لە ڕادەستكردنەوەیان.
    ركابی لە تویتێكدا و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: هەوڵەكانی حكومەت بۆ گەڕاندنەوەی داواكراوەكان بۆ دەسەڵاتی دادوەری عێراق لە ڕێگەی ئینتەرپۆلەوە، بژاردەیەك بۆ ئەو وڵاتانە ناهێڵێتەوە كە میوانداری كەسە داواكراوەكان دەكەن جگە لەوەی ڕادەستیان بكەن بۆ دەسەڵاتی دادوەری عێراق بۆ دادگاییكردن و وەرگرتنەوەی ئەوەی قەرزارن لە پارە دزراوەكان خەڵك و بۆ خەڵك بگەڕێنەوە.