بەغداـ INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دادگای تاوانەكانی ڕەسافە سزای لەسێدارەدانی بەسەر بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكاندا دەركرد كە ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكانی كوشت.
دەسەڵاتی دادوەری ڕایگەیاند، لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە : لەكاتی جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردن لە دژی بازرگانێكی مادەی هۆشبەر ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویدا كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ئەندامێكی ئەو هێزە و برینداربوونی یەكی تر.
ئاماژەی بەوەشكرد : دادگا ئەو بەڵگانەی بەدەستیان هێناوە بەڵگەی بەس و قایلكەری بۆ سزادانی تۆمەتبار زانیوە بەپێی بڕگەكانی مادەی 30/سێی یاسای ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان.