بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی کەش وهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دەكات لەم هەفتەیەدا پلەكانی گەرمای نوێ بەرزببنەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : كەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ دووشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور گەرم دەبێت، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكوور روون دەبێت، هەروەها كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ دووشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور گەرم دەبێت، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكوور روون دەبێت وپلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە سەرتاسەری وڵاتدا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەشوهەوای ڕۆژی سێشەممە لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات گەرم دەبێت، هاوكات پلەكانی گەرما لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكور كەمێك لە ڕۆژی پێشوو بەرزدەبنەوە، هەروەها لە بەشی باشووری وڵات هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە گەرم دەبێت، سەبارەت بە پلەكانی گەرما كە هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە بەشی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها كەمێك بەرزتر دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باكوری وڵات.
ڕوونیشی كردەوە : كەش و هەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو گەرم دەبێت، پلەكانی گەرماش لە ئەمڕۆوە كەمێك بەرز دەبنەوە لە سەرتاسەری وڵات.