ڕەوســــەكەی مــومتــــاز حــــەیدەری ڕەوسەی تەمەن بوو

هەمەڕەنگ
  • 6-08-2023, 11:40
  • +A -A

    هەولێر - INA -  زاگرۆس نانەكەلی
     ئێوارەی دوێنێ شەممە رێكەوتی 5-8-2023 لەهۆڵی پێشەوا لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بەئامادەبوونی رۆشنبیر و ئەدیبان و كەسایەتی و زۆربەی زۆری خۆشەیستانی كتێب  ولە ڕێوڕەسمێكی شایستەدا  نووسەر و ڕۆژنامەنووسی دیاری كوردستان  مامۆستا مومتاز حەیدەری  بە دروشمی ( پیرۆزیی كتێب كۆماندەكاتەوە )  هەموومانی كۆكردەوە و تێیدا ڕەوسەی قەڵەمە بە بڕشتەكەی كە ( 18 ) بەرگ كتێب بوو بەسەر یەكە یەكەی ئامادەبووان دابەش كرد.
     ئەو كارە گەورەو ڕێچكە شكێنەی كە ( 8500 ) لاپەڕەیە هەر شایانی قەڵەمێكی ناوازە و بوێر و پیری فیكر و قەڵەمی ئاڵینگاری ژیان و خۆشەویستی كتێب  مومتاز حەیدەری بوو.
    مومتاز حەیدەری لە ئێوارە رەنگاو رەنگەكەی پڕ داهێنان و ئەفسوناوییەی (500) كتێبی (18) بەرگی پێشكەشی ئامادەبووان كرد،سەڕەڕای ئەمانەش هەندێك بێ كتێب گەڕانەوە،بەهۆی زۆری ئامادەبووانی نێو هۆڵەكە،چونكە تاك وتەرا شوێنت دەست دەەوت تیایدا دانیشی لە هۆڵەكە گوێ لە مومتاز حەیدری بگری بزانە چ  زریانێكی ووشە و زانست وئەرشیف و ژیان  و خۆشەویستی بەم هاوینە گەرمە دروستكردووە  كە لەهاوینی گەرمادا هەموانی بە كتێب فێنك كردەوە.
    ئەوەی جێگای شانازییە ئەم مرۆڤە  هەموو ئەو كتێبانەی لەسەر ئەركی خۆی چاپكردووەو كتێبخانەی كوردیی پێ دەوڵەمەندتر كردووە  و لەم سەردەمەو ئەم داهێنانەو و ئەم سەخاوەتە لە حەیدەرییەكان بەدرووناگیرێ،بۆیە دوێنی حەیدەرییەكان هەولێریان كتێب باران كرد لە وەرزی ووشكە ساڵی و گەرمادا.