بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی ڕافیدەین بەیاننامەیەكی سەبارەت بە قەرزی بازرگانی بچووك بە بڕی (25) ملیۆن دینار بڵاوكردەوە، هاوكات ئاماژەی بەو گروپانە كرد كە سوودمەندن لە قەرزەكە و كۆنترۆڵی پێدانی قەرزەكە.
بەیاننامەیەكی بانكی كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : قەرزی پڕۆژەی بچووك بە بڕی 25 ملیۆن دینار دەدرێتە هاووڵاتیان، لەوانە خاوەن دوكان، پیشەسازی، بازرگانانی بچووك، خانەنشین، و كەسانی دیكەی پیشەیی.
ئاماژەی بەوەشكرد : ڕێژەی سوودی قەرزەكە 25 ملیۆن دینارە كە دەكاتە لەسەدا 6 بە قیستێكی كەمبوونەوە، ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەكەش 6 ساڵە، لەنێویاندا ماوەی ئیمتیازاتی 3 مانگە.
ئاماژەی بەوەشكرد: گەرەنتی قەرزەكە گەرەنتی گەرەنتیكردنی فەرمانبەرێكی مەدەنی یان سەربازییە لە نێو هاوڵاتیانەوە كە مووچەكەی لای بانكە یان بە گەرەنتی ڕەهنێكی خانووبەرە لە بەرژەوەندی بانكی ئەوپلەی یەكەم، بە مەرجێك بەهای خەمڵێنراوەكەی بڕی قەرزەكە بگرێتەوە، جگە لە لەسەدا 25ی بەهای قەرزەكە.
ڕایگەیاندووە: داواكاری قەرزەكە دەبێت لە لقەكانی بانكەكەوە بێت كە لە بەغدا و پارێزگاكاندا بڵاوبوونەتەوە.