بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە تا ئێستا هیچ بڕیارێك سەبارەت بە دەستبەرداربوون لە زەوییە عێراقییەكان نەدراوە، هاوكات داوای لە هاووڵاتیان كرد هاوكاری حكومەت بكەن بۆ كەمكردنەوەی خراپ بەكارهێنانی تۆڕەكانی ئاو.
سەرۆك وەزیران ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی پرۆگرامی (وەتەن و ناس) قسەی لەگەڵ هاوڵاتیان كرد، كە لە كەناڵی عێراقییە نیوزەوە پیشان دەدرێت، كە قسەكردن لەسەر تەسلیمكردنی زەوییە عێراقییەكان ئامانجی سێبەركردنی بیروڕای گشتی و ساختەكردن و شێواندنی ڕاستییەكانە، ئاماژەی بەوەدا كە دوای 2003 هیچ بڕیارێك سەبارەت بە تەسلیمكردنی زەوییە عێراقییەكان نەدراوە لەلایەن ئەم حكومەتە یان حكومەتەكانی پێشووەوە.
سەبارەت بە كەمی ئاویش سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە هاوینی ئێستا قورسترین هاوینەیە كە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت، داوای لە هاوڵاتیان كرد هاوكاری حكومەت بن بۆ سنوورداركردنی خراپ بەكارهێنانی تۆڕەكانی ئاو.