بهغدا-INA
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیاند کەبەپێی سکاڵایەک کە گەیشتە نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە بونی کێشەیەک لە یەکێک لە فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی عێراق، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى داوای لە وەزیری گواستنەوە کرد لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و پیشەیی بکات سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەم کێشەیە، کە کاریگەری نەرێنی کردۆتە سەر کارکردنی فڕۆکەکە و گەشتە ئاسمانییەکان و ئەوە خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەش بە گەشتیاران دەکرێت.