هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان .. كۆمسیۆن تەئكید دەكاتەوە كە پێدەچێت ژمارەی هاوپەیمانێتیەكان بۆ 40 هاوپەیمانی زیادبكات

ناوخۆ
  • 5-08-2023, 21:40
  • +A -A

    به‌غدا- INA
    ئەمڕۆ شەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارەی ئەو هاوپەیمانێتیانەی ئاشکراکرد کە تا ئێستا تۆمارکراون بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە کۆتایی ئەمساڵدا و پێدەچێت پێش داخستنی تۆمارکردن ژمارەکە بۆ 40 هاوپەیمانی زیاد بکات، هاوكات ئاماژەی بە توانای درێژکردنەوەی ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کرد.
    عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: کۆمسیۆن زیادبوونێکی بەرچاوی تۆماركردوە لە ژمارەی دەنگدەرانی تۆمارکراو، وتیشی: کۆمسیۆن ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانی و لایەنەکانی تا ٦ی ئاب درێژکردەوە، بەمەبەستی کردنەوەی ڕێگە بۆ بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.
    جەختیشیکردەوە: هیچ فشارێک لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە نییە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردن.
    جەمیل ڕوونیكردەوە: کۆمسیۆن، لەسەر بنەمای داواکاریی زۆرێک لە لایەنەکان بۆ ئەوەی ڕێگەیان پێبدرێت بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن، هەروەها دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نائاسایی لەسەر ئەو بابەتە و ڕاوێژکردن بە لیژنە تەکنیکی و کارگێڕی و یاساییەکان، بۆمان دەرکەوت کە بوار هەیە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردن.
    ئاماژەی بەوەشکرد: ئامادەکارییەکان بەپێی خشتەی بەرنامە بۆ داڕێژراو ئەنجامدەدرێن، و وەڵامێک هەیە سەبارەت بە دەنگدەران و قەوارەکان و لایەنەکان، هەروەها لە میدیا و ئەمنیەوە.
    راشیگەیاند: ئێستا ژمارەی هاوپەیمانییەکان گەیشتووەتە 31 هاوپەیمانی و ژمارەی هاوپەیمانییەکان لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا تەنها 21 هاوپەیمانی بووە، و وتیشی: پێدەچێت ژمارەی هاوپەیمانییەکان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بۆ ٤٠ هاوپەیمانی زیاد بکات.
    پێشتر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، پڕۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی لە ٩ی تەمموزی ڕابردوو لە ١٥ پارێزگا جگە لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.