بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە" ئەحمەد سەحاف"وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوە ،گەیشتنی "فۆلکر تورک" کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ بەغداد ڕاگەیاند.
"سەحاف" لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، رایگەیاندوە:ئەمرۆ "فۆلکر تورک" کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان،بە سەردانێکی فەرمی چوار ڕۆژە گەیشتەبەغدا.
"سەحاف" ئاشکرشیکرد:-لەمیانی سەردانەکەیدا "تورک" لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتیەکەو سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و "د.فوئاد حسێن " جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە و وەزیری داد کۆدەبێتەوە و هاوکات سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات.
روونیشیکردەوە:- ئەو بەرپرسەی UN سەردانی پارێزگاری بەسرە دەکات و چاوی بە پارێزگاری ئەو شارە دەکەوێت.