وەزارەتی سەرچاوەئاوییەکان سێ تەوەری گرینگ لەبارەی مەلەفی ئاو لەگەڵ تورکیا ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 5-08-2023, 21:38
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە،وەزارەتی سەڕچاوەکانی ئاو بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکانی نێوان عێراق و  تورکیای سه باره ت به مەلەفی ئاو رایگەیاندو باس لەسەڕدانەکەی وەزیری دەڕەوەی تورکیا بۆ بەغدا دەکات.
    "خالد شەماڵ " وتەبێژی وەزارەت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دانوستان لەگەڵ لایەنی تورکی بەردەوامە و لێکتێگەیشتن  و ئاڵوگۆڕی زانیاری و بیرۆکە هەیە.
    ڕاشیگەیاند :- پرسی دانوستاندن لەسەر ئاو لەو کاتەوەی "محمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ئەو پۆستەی وەرگرتووە، بووەتە مەلەفێکی گرینگی حکومەتەکەی، بەم شێوەیەش ئەم مەلەفە بووەتە فایلێکی سەرەکی و لەلایەن باڵاترین دەسەڵاتی جێبەجێکاری وڵاتەوە بەڕێوەدەبرێت.
    "شەماڵ" لە درێژەی قسەکانیدا وتی:- بەرپرس و کاربەدەستانی وڵات، چەندین سەردانیان بۆ وڵاتانی سەچاوەی ئاوییەکان کردوە لە تورکیا و ئێران و سوریا و  بەشداریان کردووە لە گواستنەوەی پرسی مەلەفی ئاو.
    ئاماژەی بەوەشدا :- کە 70%ی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە وڵاتانی دراوسێوە دێت، ئەو وڵاتانەش پڕۆژەی گەورەیان لەسەر رێڕەوی ئاوەکە جێبەجێکردووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر بڕی ئاوی گەیشتو بۆ  عێراق هەیە.
    روونیشی کردەوە :- بەپیێ زانیاریەکان  وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق دەکات، هەروەک پێشبینیش دەکەین مەلەفی ئاو تاوتوێ بکرێت و پرسی سەرەکی بێت، بەتایبەتی کە ئەولەویەتی سەرەکی حکومەتی عێراقە.
    ئاشکراشیکرد :- لە گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا سێ پرس دەوروژێنێت، لەوانە: دەستەبەرکردنی داهاتی ئاوی گونجاو و دادپەروەرانە و بەردەوام بەبێ پچڕان یان کەمکردنەوەی ئاو، هەروەها ڕێککەوتن لەسەر بنەمای هاوبەشکردنی سوود و زیان لە مەلەفی کەمی ئاودا،هەروەک ئیدارەدانی هاوبەشی دیجلە و فورات لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی زانیاری،و بەشداریکردن لە بڕیاردان و هەماهەنگی لە بواری توێژینەوە و ڕاهێنان و پەرەپێدان بۆ بەرزکردنەوەی مەلەفی سەرچاوە ئاوییەکان.