بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، هێڵی ئاسمانی عێراقی، کرێی بلیتی بۆ زیاتر لە هەزار خانەنشین کەمکردەوە.
هێڵی ئاسمانی عێراقی،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردویەتی،رایگەیاندوە :-لە چوار چێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی" محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، بۆ پشتیوانی لە خانەنشینان، ژمارەی ئەو. سودمەندبوانەی کە لەلایەن هێڵی ئاسمانی عێراقی داشکاندنیان بۆ کراوە تا ئێستا گەیشتووەتە (1056) خانەنشین.
ئاماژەی بەوەشداوە: کە پاکێجەکە بۆ خانەنشینان لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا دەستی پێکرد،بە کەمکردنەوەی 25%ی نرخی بلیتەکانی چون و هاتن، ساڵانە جارێک بۆ هەر خانەنشینێک، جگە لە 13 ڕێوشوێنی دیکە لە ئاستی جیاوازدا.
لە درێژەی بەیاننامەکەی هێڵی ئاسمانی عێراقیدا هاتووە:- ئەم ڕێوشوێنانە هاوتەریبن لەگەڵ بەرنامەکانی حکومەت ،لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران بۆ پشتیوانی لە خانەنشینان، کە ژیانی خۆیان داناوە لە خزمەتکردنی وڵات لە کەرتە جیاوازەکاندا.