سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممه، لەگەڵ پەرلەمانتارانی بابل لەبارەی خزمەتگوزاری و واقیعی ئابووری پارێزگاکه و پێویستیەكانی لەهەموو ئاست و بوارەکاندا گفتووگۆی كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارێزگای بابل کرد.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشکراوە: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات كرا، هەروەها گفتووگۆ لەبارەی واقیعی خزمەتگوزاری و ئابووری لە پارێزگای بابل و پێویستیەكانی لەهەموو ئاست و بوارەکاندا كرا.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە کۆبوونەوەکە شایەتی جەختکردنەوە بوو لەسەر گرنگی یەکخستنی هەوڵەکان و دیدگاکانی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن، بەمەبەستی جێبەجێکردنی پلانەکانی حکومەت بەئامانجی پێشخستنی هەموو کەرتە گرنگ و خزمەتگوزاری و ئابوورییەکان، كە ئەمەش پێویستی بە خێرایی کاری پەرلەمانی هەیە بۆ پەسەندكردنی چەند یاسایەك کە کارئاسانی بۆ کاری حکومەت بکات.