بەغدا ـINA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی پەیوەندییەکان پەسەندکردنی سیاسەتێکی نوێی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە ڕێگەی (وای فای) ڕاگەیاند.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، رایگەیاند: لیژنەی ڕای وەزارەتی پەیوەندییەکان، لە دانیشتنی 131ی خۆیدا، كە بە سەرپەرشتی وەزیری پەیوەندییەكان هەیام یاسری بەڕێوەچوو، سیاسەتی نوێی وەزارەتی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە ڕێگەی تەکنەلۆجیای وای فایەوە و ڕەوانەکردنی بۆ کۆمپانیای گشتی پەیوەندییەکان پەسەند کرد.
بەپێی بەیاننامەکە، یاسری تەئكیدیكردەوە: كە ئەم سیاسەتە ئامانجی شكاندنی قۆرخکارییە و سەپاندنی کۆنترۆڵی تەکنیکی و ستانداردی گونجاوی ئاستی خزمەتگوزارییە بەسەر ئەو خزمەتگوزارییانەی کە بەم تەکنەلۆژیایە تەیارکراون، ئەمەش بە دابەشکردنی ڕووبەری جوگرافیای عێراق بەسەر ناوچە دیاریكراوەكاندا دێت، کە لە هەریەکەیاندا خزمەتگوزارییەکە لەلایەن کۆمپانیایەک یان کۆمەڵە کۆمپانیایەکی براوە پێشکەش دەکرێت و تایبەتمەندییەکان بەم زووانە ڕادەگەیەنرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد: وەزارەت سیاسەتێکی دادپەروەرانە پەیڕەو دەکات کە دەبێتە هۆی کێبڕکێی شەفافان لەنێوان کۆمپانیاکانی دابینکردنی ئینتەرنێت بەبێ قۆرخکاری، ئەمەش بە شێوەیەکی ئەرێنی ڕەنگدانەوەی هەیە لە باشترکردنی کوالیتی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتییان.