بەغداد/ INA
وەزیری کارەبا علی فازڵ ئەمڕۆ ڕایگەیاند
کە دەستکراوەبە بونیادنانەوەی تاوەرەکانی کارەبا.
بەیاننامەی وەزارەت کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری کارەبا
لە شوێنی تەقاندنەوەکانی هێڵەکانی کارەبای نێوان ڕۆژهەڵاتی بەغدادو دیالە هەستا بە سەرپەرشتکردنی پڕۆسەکانی دابینکردنی کەل و پەل و ئامێرەکانی دروستکردنەوەی تاوەرەکان.
وەزیری کارەبا وتیشی ئێمە سوپای نورو ڕۆشنایین ئەوانەش کە تاوەرەکان دەڕووخێنن سووپای تاریکین و ئێمە بەرەوڕوویان دەبینەوە کە کارەبای نەخۆشخانەو پڕۆژەکانی ئاو دەڕووخێنن، لێرەدا ئێمە هێڵی یەکەمی خزمەتگوزارین و هێڵەکانی کارەبا بەزووترین کات چاک دەکەینەوە.