پێشبینییەكانی كەشوهەوای عێراق بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو

ناوخۆ
  • 5-08-2023, 13:52
  • +A -A

    بەغدا  -  INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی سەقامگیری پلەكانی گەرما دەكات.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : دۆخی كەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ شەممە ڕوونە لەگەڵ تۆزێكی سوك لە هەندێك شوێن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووردا روون دەبێت  و لە ناوچەی باكوور و پلەكانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ لە هەموو ناوچەكان ئاماژەی بەوەشكرد كە زۆرترین پلەكانی گەرما لە بەغدا، كەركوك، موسڵ، سەڵاحەدین، و بابل 45، و دهۆك 41  و كەربەلای پیرۆز، نەجەف، واسیت، دیوانیە، موسەننا 46 و بەسڕە 48.
    ئاماژەی بەوەشكرد:  سبەی یەكشەممە كەش و هەوا لە ناوچەكانی باكور و ناوەڕاست روون دەبێت، هەروەها كەشوهەوا لە ناوچەكانی باشوور گەرم دەبێت، هەروەها هیچ گۆڕانكارییەك لە پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا ڕوونادات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دووشەممەی داهاتوو كەش و هەوا لە ناوچەكانی باكور و ناوەڕاست روون دەبێت، هەروەها كەشوهەوا لە ناوچەكانی باشوور گەرم دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات تۆماركرا.
    ڕوونیشیكردەوە رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست روون دەبێت، هاوكات كەش و هەوا روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە بەشە شاخاوییەكانیدا، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باشوور گەرم دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی دەڤەری باشوور دەبن و ئەوەی دوێنێ لە هەموو ناوچەكانی وڵات تۆماركرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بارودۆخی كەشوهەوای پێشبینیكراو بۆ چوارشەممەی داهاتوو، كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور روون و گەرم دەبێت، هەروەها كەشوهەوا لە ناوچەی باكور روون دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.